هاوین تەواو دەبێ و قەدەغە لەسەریان هەڵدەگیرێ

هاموشۆی بارهەڵگر بە رێگای هامڵتۆن لە رۆژانی کۆتایی هەفتەدا ئاسایی دەبێتەوە

شۆڕش قادری

هاوین چەند رۆژێکی کەمی ماوە و لە سبەینێوە تانکەر و بارهەڵگران دەتوانن وەک جاران و لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینیشدا بە رێگای هامڵتۆندا هاموشۆ بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران لە ئاگادارییەکدا بۆ هەموو شۆفێرانی تانکەر و بارهەڵگرەکان دەڵێت، لە رۆژی پێنجشەممە 17.9.2026 بەدواوە، هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی ئاسایی دەبێتەوە لە رێگای هامڵتۆن.

لە سەرەتای مانگی 5ـی ئەمساڵ و بۆ کەمکردنەوەی جەنجاڵی رێگاکان و ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی گەشتیاران لە هاویندا، هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی قەدەغە کرابوو.