بۆ زمانی کوردی

مامۆستایانی ئاینی هەستیان بەمەترسییەک کرد و هەڵمەتیان دەستپێکرد

سیروان خورشید – خورماتوو

​مامۆستایانی ئاینی هەستیان بەوەکردووە، دۆخی خوێندنی کوردی لە خورماتوو ساڵ دوای ساڵ رووبەڕووی پاشەکشە دەبێتەوە و تا دێت هاوڵاتییان کەمتر منداڵەکانیان دەخەنە بەر خوێندنی کوردی.

لەبەرامبەر ئەم مەترسییەدا، لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵی نوێی خوێندن، مامۆستایانی ئاینی لە خورماتوو هەڵمەتێکی هۆشیارییان بۆ پاراستنی شوناس دەستپێکردووە و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن منداڵەکانیان بخەنە بەر خوێندنی کوردی.

مامۆستایەکی ئاینی قەزاکەش کە بۆ مایکی 964 قسەی کردووە دەڵێت، زمان و شوناس بەشێکی گرنگە لە پاراستنی رەسەنایەتی کۆمەڵگە و پێویستە دایک و باوکان لەو مەترسییە تێبگەن.

بۆیە داواکارن لە سەرجەم هاوڵاتیانی کوردی نشینی ناوچەکانی دەرەوە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان، لە پێناو پاراستنی زمان و مێژووی خۆیاندا، منداڵەکانیان لە پۆلە کوردییەکان تۆمار بکەن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا