کێڵگەیەکی گەنم - وێنە: 964
10 پارێزگا بەبازاڕکردنیان وەستاند
عێراق زیاتر لە سێ ملیۆن تۆن گەنمی جوتیارانی وەرگرتووە
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی بازرگانی، كۆتایی هاتنی وەرزی بەبازاڕكردنی گەنمی لە 10 پارێزگار راگەیاند، ئاماژەی بەوەدا كە كارەكانی بەبازاڕكردن لە ژمارەیەك لە پارێزگاكانی هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای وڵات بەردەوامە.
بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە، حەیدەر نوری گەرعاوی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە، بڕی گەنمی وەرگیراو لە سەرجەم پارێزگاكان گەیشتووەتە 3,194,000 تۆن، جگە لە هەرێمی كوردستان كە دوێنێ دەستی بە وەرگرتنی ئەو بەرهەمە كردووە.
رۆژی شەممە 13.6.2026 كارەكانی بەبازاڕكردن لە 9 پارێزگاری باشووردا وەستان، جگە لە بەغدا، ژمارەی ئەو پارێزگایانەی كە بەبازاڕكردنیان راگیراوە بۆ 10 پارێزگارەكان بەرزبووەتەوە، وە كارەكانی وەرگرتن هێشتا بەردەوامە لە هەشت پارێزگا، لەنێویاندا ئەنبار و دیالە.
گەرعاوی دەڵێ، لە چەند رۆژی داهاتوودا كارەكانی بەبازاڕكردن لە پارێزگاكانی دیالە و سەڵاحەدین رادەگیرێت، هاوكات گەیاندن لە پارێزگاكانی كەركوك و نەینەوا بەردەوام دەبێت، جگە لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کورستان.
حکوومەتی عێراق بۆ ئەمساڵ بڕی ئەو گەنمەی لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت 400 هەزار تۆنە، کە 150 هەزار بۆ پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەولێر 122 هەزار تۆن و پارێزگای دهۆک 116 هەزار تۆن و پارێزگای هەڵەبجەش 11 هەزار تۆنە.