قازانجی بەرێژەی 61٪ زیادیکردووە

DNO: بەرهەمی رۆژانەمان لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 57.2 هەزار بەرمیل بووە

964+

ژووری هەواڵ

بەرهەمهێنانی رۆژانەی کۆمپانیای DNO لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا لە هەرێمی کوردستان، گەیشتووەتە 57 هەزار و 200 بەرمیل، کۆمپانیاکە دەڵێت، بەشێوەیەکی بەرچاو ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی تاوکی باش بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8.5.2024، کۆمپانیای DNO راپۆرتی چارەکی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، قازانجی بەرێژەی 61٪ زیادیکردووە و بەمەش کۆی قازانجی کارکردنیان لە هەرێمی کوردستان و هەموو ئەو وڵاتانەی دیکە کە کاری تێدا دەکات، لەم چارەکەدا بەرزبووەتەوە بۆ 61 ملیۆن دۆلار.

بەگوێرەی راپۆرتی کۆمپانیاکە، بەرهەمهێنانی نەوت لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، بەراورد بە چارەکی چوارەمی 2023، بەرێژەی 16٪ بەرزبووەتەوە و قەبارەی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە لە هەموو وڵاتان بە هەرێمی کوردستانیشەوە، رۆژانە 74 هەزار و 800 بەرمیل نەوت بووە.

کۆمپانیاکە دەڵێت، کۆی داهاتی نەوتی بەرهەمهێنراویان لەم سێ مانگەدا 183 ملیۆن دۆلار بووە. داهاتی کاشی کۆمپانیاکەش لە چارەکی یەکەمی 2024دا بەڕێژەی 31% زیادیکردووە و گەیشتووەتە 44 ملیۆن دۆلار.

وەزیر ئەو بڕە نەوتەی هەرێمی ئاشکراکرد کە دەست بە هەنار...

وەزیر ئەو بڕە نەوتەی هەرێمی ئاشکراکرد کە دەست بە هەناردەکردنی دەکەنەوە