ئەمەریکا: هیچ هێرشێکمان ئەنجام نەداوە
لە بابل بنکە و بارەگاکانى حەشد بۆردومان کران
964+
وریا فەتاح
کاتژمێر 1:00 بەرەبەیانى ئەمڕۆ شەممە، دەنگى چەند تەقینەوەیەکى بەهێز لە بابل بیسترا و بە پێى لێدوانەکانى حەشد ئەمەریکا هێرشەکەى ئەنجامداوە و ئەمەریکاش رەتیدەکاتەوە، سەرچاوەیەکى وەزارەتى ناوخۆش دەڵێت، زیانى گیانى هەیە.
بەپێى راگەیەندراوى حەشدى شەعبى،لە هێرشەکەدا سەربازگەى کالسوو، زیانى گیانى هەیە و دواتر رایدەگەیەنن.
ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز لە سەرچاوەیەکى وەزارەتى ناوخۆی عێراقەوە باسى لەوە کردووە، لە هێرشەکەدا زیانى گیانى هەبووە و کەسێک کوژراوە و هەشت کەس بریندار بوون.
ئەمەریکا رەتیدەکاتەوە هێرشەکەیان ئەنجامدابێت و فەرماندەیی سەربازیی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (سێنتکۆم) رایگەیاند، “ئەمریکا هیچ هێرشێکی لە عێراق نەکردووە”.
سێنتکۆم لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی، “ئاگاداری ئەو زانیارییانەین کە باس لەوە دەکەن ئەمریکا ئەمڕۆ هێرشی ئاسمانی لە عێراق ئەنجامداوە، ئەم زانیارییانە لە راستییەوە دوورن.