سەرۆک وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان مەسرور بارزانی
نزای سه‌لامه‌تییان بۆ ده‌كه‌ن
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان نیگه‌رانیی خۆی بۆ چاره‌نووسی سه‌رۆكی ئێران ده‌ربڕی
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سەرۆک وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان مەسرور بارزانی رایگەیاند، رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی سه‌رۆك كۆماری ئێران مایەی نیگەرانیانە، نزا بۆ سەلامەتی سەرۆكی ئێران و سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە دەکەن.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە ئه‌كاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، “رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەری سەرۆک کۆماری ئێران مایەی نیگەرانیمانە، هیوادارم سەرۆک ره‌ئیسی و سەرنشینەکانی دیکە سەلامەت بن”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، “دڵمان لەلای خۆیان و خێزانەکانیانە و نزا بۆ سەلامەتی هەموویان دەکەین”.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19.5.2024 هێلیکۆپتەرێک کە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و وه‌زیری ده‌ره‌وه و ژماره‌یه‌ك له سه‌رنشینی دیكه‌ی له‌گه‌ڵدا بوو، كاتێك به‌ره‌و تاران ده‌گه‌ڕانه‌وه، له سنووری شاری ته‌ورێز دیار نه‌ماوه و وه‌ك وه‌زیری ناوخۆی ئێران ده‌ڵێت، تووشی نیشتنه‌وه‌یه‌كی زه‌حمه‌ت بوونه به‌هۆی خراپیی كه‌شوهه‌وا و ته‌مومژه‌وه، تا ئێستاش چاره‌نووسیان نادیاره، هاوكات دوو هێلیكۆپته‌ری دیكه یاوه‌ری هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئێران بوون، به‌ڵام ئه‌وان سه‌لامه‌تن.
له نوێترین زانیاریشدا سوپای پاسدارانی ئێران ده‌ڵێت، شوێنی كه‌وتنی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌یان ده‌ستنیشان كردووه.