لەگەڵیاندا بووە

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وردەکاری کەوتنی فڕۆکەکەی رەئیسی دەگێڕێتەوە

964+

بەهرە محەمەدئەمین

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کە لە گەشتەکەدا لەگەڵ سەرۆکی ئێران بووە، کاتی رووداوەکە دەگێڕێتەوە، “شوێنەکە هێندە سەختە ناتوانی مەترێکیش بڕۆیت”.

مەهدی سەفەری، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێرانە و یەکێک بووە لە ئەندامانی ئەو شاندەی لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسیدا چووەتە تەورێز، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئیرنای ئێرانی، وتی، لەگەڵ سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە و شاندەکە دوای دیدار لەگەڵ ئیلهام عەلیێف، سەرۆک کۆماری ئازەربایجان، ئەنجامدانی کۆنگرەی رۆژنامەوانی و دوای نوێژ، بە بێ خواردنی نانی نیوەڕۆ دوای سەعات یەک، لە رێگەی سێ هێلیکۆپتەرەوە بەرەو پاڵاوگەی تەورێز بەرێ کەوتین، منیش لە یەکێک لە هێلیکۆپتەرەکاندا بووم، کەشوهەوا هەورێکی چڕ بوو فڕۆکەکان لە رێگادا بوون کە رووداوەکە روویدا.

وتیشی، سەرەتا توانرا لەگەڵ ئیمام جومعە قسە بکەین، ئەو وتی من حاڵم کەمێک خراپە و دەنگی ئەمبۆلانسەکان دەبیستم، ئەو وەزیرانەی کەلە هێلیکۆپتەرەکانی دیکە بوون خێرا چوونە شوێنەکە بەڵام هێندە بۆ هاتوچۆ سەخت و سارد و تەمو مژە، دارستانەکانی ناوچەکە ئەوەندە قوڕن مەترێکیش ناتوانی برۆیت، هیوادارین هەوڵەکانی ڕزگارکردن سەرکەوتوو بن.

کەوتنی فڕۆکەی سەرۆکی ئێران لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە جیهانی سەرقاڵ کردووە و  هەموو هێز و گرووپەکانی ئێرانی بۆ خستووەتە ئامادەباشییەوە و بە  دەیان تیمی فەرمی و نافەرمی چەندین کاتژمێرە دەگەڕێن و نە دەگەنە شوێنی رووداوەکە و نە هێلیکۆپتەرەکەش دەدۆزنەوە.

فڕۆکەوانێکی عێراقی گومان لە دیارنەمانی هێلیکۆپتەرەکە...

فڕۆکەوانێکی عێراقی گومان لە دیارنەمانی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆکی ئێران دەکات