هێلیکۆپتەرێکی هاوشێوەی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆکی ئێران، فۆتۆ: X
له باره‌ی چاره‌نووسی سه‌رۆكی ئێرانه‌وه
سوپای پاسداران زانیاریی نوێ راده‌گه‌یه‌نێت
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سوپای پاسداران رایدەگەیەنێت کە ئاماژه‌یه‌كیان لە هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری ئێران و تەلەفۆنی یەکێک لە هاوڕێکانی پێگەیشتووە
فەرماندەی سوپای پاسداران لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات رایگەیاند، تیمەکانی فریاگوزاری لە هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆک ئیبراهیم رەئیسی و تەلەفۆنی یەکێک لە هاوەڵەکانیەوە سیگناڵێکیان پێگەیشتووه، ئەمەش دوای چەند کاتژمێرێک لە ونبوونی فڕۆکەکە، کە سەرۆک کۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه و ژمارەیەک بەرپرسی هەڵگرتبوو لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهه‌ڵات، كه به‌ره‌و تاران ده‌گه‌ڕانه‌وه.
ئه‌م ئێواره‌یه هێلیكۆپته‌ری سه‌رۆكی ئێران ئیبراهیم ره‌ئیسی به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا دووچاری دابه‌زینێكی زه‌حمه‌ت بووه و ون بووه، هێشتاش نازانرێت سه‌رۆك و وه‌زیری ده‌ره‌وه و تیمه‌كه‌ی چیان به‌سه‌رهاتووه.