دیمه‌نێكی دواى كۆنگره‌ى رۆژنامه‌نووسی سه‌رۆكى ئێران و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له ساڵى 2022 ... وێنه: ا ف ب
گه‌ڕان به‌دواى سه‌رۆك به‌رده‌وامه
عێراق ئاماده‌ی ده‌بڕی هاوكارى ئێران بكات بۆ دۆزینه‌وه‌ى سه‌رۆكه‌كه‌ى
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ى ده‌ربڕى هاوكارى ته‌واوى كۆماری ئیسلامی ئێران بكات بۆ گه‌ڕان به‌دواى سه‌رۆكه ونبووه‌كه‌ى و دۆزینه‌وه‌ى.
به‌پێی راگه‌یندراوێك، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تى ناوخۆ و مانگى سوورى عێراقی و ته‌واوى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى راسپارد هاوشانى ئێران هاوكار بن له گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ى سه‌رۆكى ئه‌م وڵاته.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، دواى كۆتایی هاتنى رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی به‌نداوی هاوبەشی قیزقەڵاسی له‌نێوان ئێران و ئازه‌ربایجان و له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ تاران، هێلیكۆپته‌ر‌ی ئیبراهیم ره‌یسى سه‌رۆكى ئێران به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه، به ناچاری و به زه‌حمه‌ت نیشتووه‌ته‌وه، به قسه‌ى وه‌زیری ناوخۆى ئێرانیش دووچاری “دابه‌زینێكی زه‌حمه‌ت” بووه، هێشتاش نازانرێت سه‌رۆك و تیمه‌كه‌ی چیان به‌سه‌رهاتووه.
