زیاتر له 80%ـى ته‌واوكراوه
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه: ئه‌مساڵ رێگای سلێمانی- کەلار تەواو دەبێت
964+
دیلان محەمەد جەزا
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێمی کوردستان بۆ 964 ئاشكراى ده‌كات، كۆتایی ئه‌مساڵ كاره‌كانى رێگاى سه‌ره‌كى سلێمانى – كه‌لار ته‌واو ده‌كرێت.
دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، وتیشی “کارکردن لەو رێگایه بە شێوەیەکی زۆرباش به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بەردەوامە و ئه‌گەر گرفت دروست نەبێت، تا کۆتایی ساڵ تەواو دەبێت”.
باسی لەوەش کرد، لە ساڵی 2011ەوە ده‌ست به كاره‌كانى كراوه و تا ساڵی 2019 تەنیا 15% کارەکانی جێبەجێکرابوو، بەڵام لە ساڵی 2019 ەوە تا ئێستا زیاتر 80% کارەکانی تەواو بووە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن