قه‌ته‌ر و سعودیە دوو لەو وڵاتانەن
چه‌ند وڵاتێك ئاماده‌ى هاوكارین له‌گه‌ڵ ئێران‌دا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژماره‌یه‌ك وڵات، ئاماده‌ییان ده‌ربڕى بۆ هاوكارى و یارمه‌تیدانى كۆمارى ئیسلامی ئێران بۆ گه‌ڕان و چاره‌نووسی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ى سه‌رۆككۆمار.
رووسیا، له زارى وته‌بێژ ماریا زاخارۆڤا ده‌ڵێت، له‌نزیكه‌وه زانیارى تایبه‌ت به چاره‌نووسی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمارى ئێرانى خستووه‌ته ژێر چاودێری، هیواداره سه‌رنشینه‌كانى زیندوو بن.
سه‌رۆك كۆمارى توركیاش، نیگه‌رانى خۆی بۆ ئه‌م رووداوه ده‌ربڕی و هیواداره سه‌رۆك كۆمار و به‌رپرسانى دیكه‌ى ئێرانى سه‌لامه‌ت بن.
ئه‌فغانستان ده‌ڵێت “به‌ترس و هیواوه چاودێری چاره‌نووسی كۆپته‌ره‌كه‌ى سه‌رۆۆككۆمارى ئێران ده‌كه‌ین”.
وته‌بێژه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر ده‌ڵێت، وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌یه بۆ هه‌موو هاوكارییه‌ك بۆ گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ى هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمار.
سعودیاش رایگه‌یاندووه، به‌م بارودۆخه دژواره‌ى ئێستاى ئێران نیگه‌رانن و ده‌ڵێت “له‌پاڵ وڵاتى برامان وه‌ستاوین، ئاماده‌ى پێشكه‌شكردنى هه‌موو جۆره هاوكارى و یارمه‌تیدانێكین”.
هیندستانیش به قووڵى له‌و هه‌واڵ و راپۆرتانه ده‌ڕوانێت كه له باره‌ى رووداوه‌كه
باسده‌كرێن و بڵاوكراونه‌ته‌وه، ده‌شڵێت “نیگه‌رانین و له‌م كاته سه‌خته‌شدا له‌گه‌ڵ وڵاتى ئێرانداین و دوعا بۆ سه‌رۆك كۆمار و یاوه‌رانى ده‌كه‌ین”.