هاوڵاتییەک لە خورماتوو

دوای نزیکەی هەفتەیەک تەرمەکەی لە ماڵی خۆیان دۆزرایەوە

+964

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی کۆماری لە دوزخورماتوو تەرمی هاوڵاتییەک دوای نزیکەی هەفتەیەک لە مردنی، لە ماڵەکەی خۆی دۆزرایەوە.

خالید مەجید دراوسێیەکی ئەو هاوڵاتییەیە و بە 964ـی راگەیاند، ماوەی دوو رۆژە بۆنێکی ناخۆش لە ناو گەڕەکەکەیان بڵاوبووەتەوە، پاش ئەوەی بە دوای سەرچاوەی بۆنەکەدا گەڕاون، دەرکەوتووە کە دراوسێیەکیان لە ماڵەکەی خۆیدا گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو بە 964ـی وت، “دوای لێکۆڵینەوە و پشکنینە سەرەتاییەکان، دەرکەوت هاوڵاتییەکە ماوەی چوار رۆژە گیانی لەدەستداوە، بەڵام هۆکاری مردنەکەی نازانرێت و بۆ پشکنینی زیاتر تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک دەکرێت”.

بۆ زانیاری زیاتر 964 پەیوەندی بە عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتووە کرد، ئەویش وتی، “تا ئێستا هۆکاری مردنی هاوڵاتییەکە نەزانراوە و لە لایەن پۆلیس و بەرەنگاربوونەوەی تاوانەوە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە”.

بە پێی زانیارییەکانی 964 هاوڵاتییەکە تەمەنی 36 ساڵە و دانیشتوی گەڕەکی کۆمارییە لە دوزخورماتوو، ئەو کەسە سەڵت بووە و بە تەنیا لە ماڵێکدا دەژیا، ماوەی هەفتەیەکە ماڵی براکەی، کە دراوسێی ئەون لە ماڵ نین و ئەمڕۆ بەهۆی بۆنی تەرمەکەیەوە لەلایەن دراوسێیەکانەوە دۆزرایەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ساتى کوشتنى گەنجەکەى شەقامى 100 مەترى بڵاوکرایەوە

ساتى کوشتنى گەنجەکەى شەقامى 100 مەترى بڵاوکرایەوە