مامۆستایەک دەستگیر کراوە
بەشێک لەخوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە گردبوونەوە
+964
عومەر فەتاح – هەڵەبجە
بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین دژی دەستگیرکردنی مامۆستایەکی زانکۆ بەشێک لە خوێندکاران و مامۆستایان و چالاکوانانی هەڵەبجە لەبەردەم زانکۆی هەڵەبجە گردبوونەوە، سەرۆکی زانکۆش ئامادەنییە لەسەر ئەو بابەتە قسە بکات.
مامۆستا ئوسامە ئەشرەف مامۆستای بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر سکاڵایەکی سەرۆکی زانکۆ دوو رۆژە دەستگیر کراوە، بە تۆمەتی ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە کۆمێنت تەشهیری بە سەرۆکی زانکۆکەی کردووە.
کۆچەر کەریم هاوسەری ئەو مامۆستایەی دەستگیرکراوە، بە 964ی وت” مامۆستا ئوسامە هەمیشە دژی گەندەڵی و ناعەدالەتی پەیامی هەبووە، بەڵام هەرگیز تەشهیری نەکردووە و ئەو تۆمەتانە دوورن لە راستیەوە، دوو رۆژە دەمانەوێت ئازادی بکەین، هێشتا ئازاد نەکراوە.
لەسەرچی دەستگیر کراوە؟
به پێی زانیارییه‌كانی 964 مامۆستا ئوسامه پۆستێكی له فه‌یسبوك كردووه، كه توانجێكه و ته‌نیا له دوو وشه‌ی كۆتاییدا نموونه‌یه‌ك ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێت “سه‌رۆك زانكۆیه‌ك” به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی كه‌سێك یان زانكۆیه‌كی دیاریكراو بهێنێت، دواتریش پۆسته‌كه‌ی لابرده‌وه.
بەڵام دیارە کە پۆستەکە سکرین کراوە و سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لەسەر ئەو بابەتە سکاڵای لەسەر مامۆستا ئوسامە تۆمار کردووە.
سەرۆکی زانکۆ چی دەڵێت؟
964 په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه مه‌هاباد كامیل كرد، ئه‌و رایگه‌یاند، سكاڵای له‌سه‌ر مامۆستا ئوسامه له دادگا تۆمار كردووه و هیچ لێدوانێكی له‌م باره‌یه‌وه نییه، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت بابه‌ته‌كه له دادگا یه‌كلا بكرێته‌وه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا