ژینگەپارێز؛ پێشتریش حاڵەتی هاوشێوە هەبووە
نێرییەکی کێوی لە رووباری باڵندا لە بارزان بە مردویی دۆزرایەوە
فەرهاد حەسەن
بەتالیۆنی ژینگەپارێزی بارزان دەڵێت ئەو گرتە ڤیدیۆیەی دەستیان کەوتووە کە نێرییەکی کێوی لە رووباری باڵندا بە مردویی لەلایەن تیمی کۆمپانیایەکەوە دۆزراوەتەوە، یەکەمی حاڵەتی لەوشێوەی مردنی ئاژەڵەکان نییە بەڵکو هاوشێوەی ئەمە پێشتریش روویانداوە.
تیمێکی کۆمپانیای GEG لە پرۆژەی ئاوی 51 گوندی بارزان لە سەر رووباری بالندا، نێریە کێویەکیان لە رووبار دەرهێنا و رادەستی بەتالیۆنی ژینگەپارێزی بارزانیان کرد.
بەتالیۆنەکە سوپاسی تیمی کۆمپانیاکەیان کرد بۆ دەرهێنانی نێرییەکە.
ملازم سدیق حەسەن، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەتالیۆنی ژینگەپارێزی بارزان بە 964 ی وت، حاڵەتی هەوشێوەی مردنی ئەم ئاژەڵە مێشتریش چەند جارێک روویانداوە و شتێکی ئاساییە.
وتیشی “بەدیاریکراوی نازانین هۆکاری مردنی ئەو کێویە چییە بەڵام پێدەچێت بەهۆی زۆربوونی ئاستی ئاوی رووبارەکان بەئاوداچوبێت و مردبێت”.