چی روویداوە؟

لە زاخۆ تەقەکراو و بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر و دوو ئاسایش برینداربوون

964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

گەورە بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە زاخۆ بە برینداری دەستگیرکرا، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە 964ی وت، “بازرگانەکە خۆی رادەستی هێزەکانمان نەکردووە لە کاتێکدا ویستوویانە دەستگیریی بکەن”.

پاش کاتژمێر 7:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 7.5.2024، دەنگی رووداوی تەقەکردن لەناو زاخۆ بیسترا، بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری 964 لە زاخۆ، هێزە ئەمنییەکان ویستوویانە بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن، بەهۆیەوە سێ کەس لە ئەنجامی رووبەربوونەوەکە بریندار بوون، کە یەکێکیان تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەرە و دووانی تر کارمەندی ئاسایشن.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پۆلیسی زاخۆ کە ویستی ناوی ئاشکرانەکرێت بە 964ی وت، “تۆمەتبارەکە پێشتر داواکراو بووە و خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان نەکردووە و بەهۆیەوە پێکدادان دروست بووە”.

هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، “تۆمەتبارەکە و دوو کارمەندی ئاسایش کە بریندار بوون، رەوانەی نەخۆشخانە کراون و لە ژێر چاودێریدان لە فریاکەوتنی زاخۆ”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

پۆلیسی زاخۆ تەقەکەرێکی دەستگیرکردووە سێ جۆر چەکی لابو...

پۆلیسی زاخۆ تەقەکەرێکی دەستگیرکردووە سێ جۆر چەکی لابووە