دەربەندیخان

کانێکی بەرد کارەکانی راگیرا

توانا نەقی

بە فەرمانی قایمقامیەتی دەربەندیخان کانێکی بەرد لە قەزاکە داخرا کە بە قسەی رێکخراوەکانی ژینگە هۆکار بوو بۆ تێکدانی سروشتی شاخی گوڵان.

لیژنە پێکهێنراوە و سەردانی کانەکەیان کردووە و کارکردنیان راگرتووە لە کانەکە.

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، لە زۆربەی ناوچەکان کانی بەرد هەیە، بەڵام ئەو کانە شوێنەکەی دیارە و بەرامبەر بە قەزای دەربەندیخانە و لەسەر شاخی گوڵانە بۆیە جارێ کارکردنیان تیایدا راگرتووە.

وتیشی، راگرتنەکە تا کاتێکە کە شوێنێکی بەدیگونجاو بۆ کانە بەردەکە دەدۆزنەوە و دەبێت لەو شوێنە بیگوازێتەوە، چونکە نابێت کانێکی بەرد ببێتە هۆکاری تێکدانی سروشتی ئەو ناوچەیە.