وەزارەتى کارەبا

هیچ بەڵگەیەک بەردەست نیە کە هۆکارى ئاگرەکەى بازاڕى قەیسەرى کارەبا بێت

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى کارەباى هەرێم، لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەى لەسەر رووداوى ئاگرکەوتنەوەى بازاڕى قەیسەرى هەولێر پێکهێناوە و گەیشتوون بەوەى کە هیچ بەڵگەیەک نیە بیسەلمێنێت هۆکارى ئاگرەکە کارەبا بووبێت.

وەزارەتى کارەبا لە راگەیەنراوێکدا ئەوەى خستەڕوو، لەسەر فەرمانى وەزیرى کارەبا لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە بۆ رووداوى ئاگرکەوتنەوەى بازاڕى قەیسەرى پێکهێنرا.

لیژنەکە بەسەرپەرشتی حوسێن حەمەد قادر، راوێژکاری وەزارەت  سەردانی شوێنی سوتانی قەیسەری هەولێریان کردوو، دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لیژنەکە گەیشتووە بەوەى کە بەڵگەو ئاماژەی وا لەبەر دەستدا نەبوو بەوەی کە هۆکاری سوتانەکە پەیوەندی بە کارەباوە هەبێت.

بە وتەى نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر کە بۆ 964 قسەى کردووە، بازاڕی قەیسەری هەولێر زیاترە لە چوار هەزار دوکانە و 372 دوکان بە تەواوی سووتاون.

ئاگرەکەى بازاڕى قەیسەرى هەولێر کۆنتڕۆڵکرا

ئاگرەکەى بازاڕى قەیسەرى هەولێر کۆنتڕۆڵکرا