تۆم باراک
هێرشەکان بۆ گۆڕینى رژێم نین
تۆم باراک: شەممە یان یەکشەممە لە ئێران دەدەین
964+
وریا فەتاح
تۆم باراك، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا و عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند ئەگەری ئەنجامدانی هێرشێکی سەربازیی ئەمریکا لە رۆژی شەممە یان یەکشەممەی داهاتوودا هەیە و جەختی کردەوە کە ئەم بژاردەیە “بەدڵنیایەوە ئەگەری هەیە”.
تۆم باراک وتیشى،” هەڵوێستی ئێستای ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران بۆ “گۆڕینی رژێم” نییە، ترەمپ دەیەوێت هاوسەنگی بگەڕێنێتەوە و هەڕەشەکان کۆتایی پێبهێنێت”.
ئاماژەی بەوەش کرد کە ترەمپ ئامادەیە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک، بەڵام لەسەر مەرجەکانی توندە، کە رەنگە ئێرانییەکان ئێستا ئامادە نەبن پێشکەشی بکەن.
ئەو قسانەى تۆم باراک لە کاتێکدایە کە پێشتر ترەمپ چەند جارێک وتبووى، “پێش هەڵبژاردن لە ئێران نادەین”.