راگری ناوەڕاستی شەقام لادەبرێت

جەنجاڵی شەقامێکی ناو بازاڕی رانیە چارەسەر دەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

ئیدارەی راپەڕین پلانی هەیە شەقامی سەرەکی ناو بازاڕی رانیە رێکبخاتەوە و جەنجاڵی و قەرەباڵغیەکەی چارەسەر بکات، لە ئەمڕۆوە رێکاری توندتر بەرامبەر ئەو شۆفێرانە دەگیرێتە بەر کە بە رێکی ئۆتۆمبێلەکانیان لە شەقامەکە راناگرن.

ئەمڕۆ دووشەممە 6.5.2024، عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، راگر و فسفۆڕەکانی ناوەڕاستی شەقامی ترافیك لایتی راپەڕین تاوەکو فولکەی شەهید هیوا لادەبرێن.

پۆلیسی راپەڕینیش رایگەیاندووە، هەر شۆفێرێك ئۆتۆمبیلەکەی بە شێوەی دوو ساید یان شێوەی لار بوەستێنێ توشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێت.

رێکخستەوەی شەقامەکە “لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و جوانکردنی سیمای شار و دروست نەبوونی گرفتی هاتوچۆ بۆ شوفێر و هاوڵاتیان لە ناو شاری رانیەیە”، پۆلیسی راپەڕین وا دەڵێت.

گۆڕەپانی راپەڕین لە رانیە دروستدەکرێت

گۆڕەپانی راپەڕین لە رانیە دروستدەکرێت