لەسەر دوو هەزار مەتر

گۆڕەپانی راپەڕین لە رانیە دروستدەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

شارەوانیی رانیە گۆڕەپانی راپەڕین لە ناوەندی قەزای رانیە دروستدەکات، بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، گۆڕەپانەکە شێوەیەکی نموونەیی و سەردەمییانەی دەبێت.

گۆڕەپانەکە لەسەر رووبەری دوو هەزار مەتر دروستدەکرێت، کە پێشتر قوتابخانەی رانیەی بنەڕەتی بووە و ماوەیەک بەرلەئێستا شارەوانیی رانیە رووخاندی.

بەپێی راگەیەندراوێکی شارەوانیی رانیە، کە ئەمڕۆ سێشەممە 30.4.2024 بڵاویکردووەتەوە، ناوەندی شاری رانیە ناوەندێكی چالاکی قەرەباڵغە و پێویستی بە گۆڕەپانێكە بۆ خاڵی كۆكردنەوەی وزەی زیندووی خەڵکی ناوخۆ و سەردانکەران بە مەبەستی شوێنێکی ئارام و پیاسەیەكی ئارام.

ئاماژە بەوەش دراوە، دیزاینی گۆڕەپانی راپەرین لە ناوەندی شاری رانیە لە شێوەی دڵی شارەكە خزمەت دەکات بۆ پشوودان و توندووتۆڵكردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەكان و چالاكییە جۆراوجۆرەكانی کۆمەڵگا، چ لە شێوەی میوانداریی فێستیڤاڵە کولتوورییەکان بێت یان نمایشی راستەوخۆ یان بۆ دانیشتن و چێژوەرگرتن لە دەوروبەرەکە.

گۆڕەپانەکە پێکدێت لە:

*گۆڕەپان

*دیوارێكی هونەریی گەورە بۆ دەرخستنی كولتووری شار و ناوچەكە بە شێوەی بارز.

*سەوزایی بە شێوەی تەپۆلكەی مۆدێرن.

*پیادەڕۆی كۆنكرێتی جوڵە ئاسان.

*ئاڵایەكی بەرزی كوردستان، كە لە هەموو ئاراستەكانی شارەوە دەربكەوێ وەك ئاماژە بۆ دەرخستنی ناوەندی شار.

شارەوانیی رانییە 10 دوکانی بەکرێ دەدات

شارەوانیی رانییە 10 دوکانی بەکرێ دەدات