داوای موچە دەکەن
بەڕێوەبەرایەتیەکی سلێمانی بۆ ماوەیەک بایکۆتیان کرد دواتر شکاندیان
964+
رێژوان قادر
دژی دواكه‌وتنی مووچه‌کانیان كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كار‌و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی بۆ ماوەیەکی کەم بایكۆتی كاره‌كانیان کردوو دواتر بە بەڵێنی پێدانی موچەکانیان دەستیان کردەوە بە کار.
پەیامنێری 964 چووە لای فەرمانبەرەکان و پێیان راگەیاند، ئەوان دژی نەدانی موچەکانیان گردبوونەوە و بایکۆتیان کردووە داوای کەم کردنەوەی دەوامیشیان کردووە، بەڵام ئێستا دەستیان کردووەتەوە بە دەوام.
دەشڵێن، لە هۆبەی دواکەوتنی موچە چاوەڕێی وەڵامن و دەبێت وەڵام بدرێنەوە هەرچەندە دەستیان کردووەتەوە بە ئیش.