موچهشیان وهرگرتووه
کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتیی کەلار بایکۆتیان نەشکاندووە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
لەگەڵ ئەوەی کارمەندانی تەندروستیی گهرمیان، رۆژی شەممە 30.3.2024 موچەیان وەرگرت، بەڵام هێشتا باکۆتیان نەشکاندوە، به قسهى بەڕێوەبەرێكیش، سبەینێ سێشەممە دەوام دهستپێدەكهنهوه.
نەخۆشخانەی گشتیی کەلار و سەرجەم سەنتەر و مەڵبەندە تەندروستییەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان، لە 24.3.2024 بەھۆی دواکەوتنی موچەکانیان بایکۆتیان راگەیاندبوو.
حارس محەمەد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی کەلار بە 964ـى وت، بەھۆی ئەوەی ماوەی ھەفتەیەکە کارمەندانی نەخۆشخانەکە بایکۆتیان کردبوو، نەیانتوانی دوێنێ یەکشەممە بێنەوە دەوام، چونکە دەبوو کاتی دەوام و بەشەکانیان رێکبخەنەوە.
وتیشی “ئەمڕۆ دووشەممە پشووی فەرمییە، بەڵام سبەینێ سێشەممە کارمەندانی نەخۆشخانەکە دەست بە دەوامی ئاسایی دەکەنەوە”.
تەواوی بەش و سەنتەرەکانی ناو نەخۆشخانەی گشتیی کەلار، سبەینێ کراوە دەبن و ھاوڵاتیان دەتوانن سەردانیان بکەن، حارس محەمەد وای وت.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن