قەیسەرى هەولێر ئاگرى گرت

سلێمانى بۆ هەولێر: هەر شتێک بە ئێمە بکرێت ئامادەین

964+

وریا فەتاح

پارێزگارى سلێمانى ئامادەیى هاوکارى و هەماهەنگى بۆ هەولێر دەردەبڕێت و دەڵێت، پێمان وتوون ئەگەر پێویستە تیمى بەرگرى شارستانى دەنێرین.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى بە 964ـى وت،”پەیوەندیمان بە پارێزگارى هەولێرەوە کردووە و ئامادەیى هەموو هاوکارییەکمان پیشانداوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکە”.

“پێمان وتوون ئەگەر پێویست دەکات تا تیمى بەرگرى شارستانى بنێرین”، پارێزگارى سلێمانى واى وت.

جەختیش دەکاتەوە، لە دواى رووداوەکەش سلێمانى ئامادەیە، هەر شتێک دەکەوێتەسەرى هاوکار و هەماهەنگى پارێزگارى هەولێر و ئەو خەڵکانە بێت کە زیانیان پێگەیشتووە.

ئاگرکەوتنەوەکانى بازاڕەکانى هەولێر نابن بە وانەیەک بۆ سلێمانى تا هەنگاوى پێویست بنێن بۆ ئەوەى رووداوى لەم شێوەیە لە بازاڕەکانى سلێمانى روونەدات، ئەمە پرسیارى 964 بوو بۆ پارێزگارى سلێمانى، ئەو لە وەڵامدا وتى،”ئیمە پێشتر رێکارى پێویستمان گرتووەتەبەر و بەردەوامیش چاودێر و بەدواداچوون دەکەین بۆ جێبەجێکردنى رێکارەکان تا لەو رووداوانە بەدووربین”.

تیمەکانى بەرگرى شارستانى لە چەند قۆڵێکەوە هەوڵى کوژان...

تیمەکانى بەرگرى شارستانى لە چەند قۆڵێکەوە هەوڵى کوژاندنەوەى ئاگرەکە دەدەن