پێوەری رێختەر بۆ پێوانەی بوومەلەرزە
زه‌ریای هێمن
بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز روویداوه و ترس له تسۆنامی هه‌یه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24.10.2026 چه‌ند بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە زەریای هێمنی دا و ترس له‌وه‌ش هه‌یه تسۆنامی رووبدا.
دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمریکی رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.2 پلە لە ئاوەکانی 200 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای شاری سۆلا لە ڤانواتو ڕوویداوە.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژەی بەوە کردووە، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 10 کیلۆمەتر روویداوە.
دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمریکی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، دوو بوومه‌له‌رزه‌ی دیكه به پله‌كانی 6.9 و 6.3 له كه‌ناره‌كانی ئه‌رخه‌بیلی دا له زه‌ریای هێمنی دا، ئه‌مه‌ش وایكرد هۆشداری بدرێت له روودانی تسۆنامی.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، “بە پشتبەستن بە نیشانه‌ی سەرەتایی بوومەلەرزە، ئەگەری شەپۆلی مەترسیداری تسونامی بە درێژایی کەناراوەکان لە ماوەی 300 کیلۆمەتر لە ناوەندی بوومەلەرزەکەوە هەیە.
دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمریکی بڵاویكردووه‌ته‌وه، “ناوەندی بوومەلەرزەکە نزیکەی 200 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژئاوای پۆرت ئۆلێری لە ڤانواتۆ دوورە، کە دوورگەیەکی نزمە و دەکەوێتە ناو ئەڵقەی ئاگری زەریای هێمن، کە ناوچەیەکی چالاکە لە رووی بومەلەرزەییەوە لە ژاپۆنەوە بە باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا و بەسەر حەوزی زەریای هێمن درێژدەبێتەوە”.