سەرچاوەیەکی ئەمنی

چەندین کەس لەسەر دزی لە بازاڕی قەیسەری دەستگیرکراون

964+
شۆڕش عەبدوڵا- هەولێر

هێشتا ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری هەولێر کۆنتڕۆڵنەکراوە، بەجۆرێک ئاگرە پەڕیوەتەوە بۆ بازاڕی زێڕینگران لە قەیسەری.

پەیامنێری 964 دەڵێت، هێزیێکی زۆری زێرەڤانی و پۆلیس لەشوێنی رووداوەکەن و ئەو زانیارییان داوە، “چەند کەسێکیان لەسەر دزیکردنی دەستگیرکردووە”.

بەگوێرەی زانیارییەکان چەند دوکانێکی زێڕینگری سووتاون، بەڵام هێشتا زیانەکان نازانرێن.