"لە ماوەی 40 خولەک نەماوە"

سبەی کتێبەکەی دوکتۆر مەحموود عوسمان لە پێشانگای کتێب بەردەست دەبێت

964+

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

هەمووان پرسیاری کتێبەکەی دوکتۆر مەحموود عوسمان دەکەن و سبەی لەگەڵ کردنەوەی پێشانگای کتێب لە هەولێر بەردەست دەبێت

دانا فایەق، بەرپرسی خانەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، لە لێدوانێکدا بۆ 964 سەبارەت بە پێشوازیی خەڵک لە کتێبی بیرەوەرییەکانی دوکتۆر مەحموود عوسمان لە پێشانگای کتێب رایگەیاند کە پێشوازییەکە زۆر گەرم بووە و هەرزوو نەماوە و بڕیارە سبەی دووبارە لە پێشانگای کتێب بەردەست بێت.

بە وتەی خاوەنی دەزگای سەردەم، لە کاتی واژۆکردنی کتێبەکەدا، خواستێکی زۆر لەسەر کڕینی هەبووە بە جۆرێک تەنها لە ماوەی 40 خولەکدا سەرجەم ئەو نوسخەکانی فرۆشراون.

دانا فایەق ئەوەشی خستەڕوو کە سەرەڕای چاپکردنی بڕێکی زۆر لە کتێبەکە، بەڵام خواستی خوێنەران  زۆر بووە کە لە هەندێک کاتدا ژمارەی پێویست بەردەست نەبووە و لە هەوڵدا دەبن بۆ دابینکردن و چاپکردنی زیاتر بۆ ئەوەی کتێبەکە بگاتە دەست سەرجەم ئەو کەسانەی ئارەزووی کڕینی دەکەن.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح