موچەیان 500 هەزار دینارە

نۆ کەس بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی دهۆک دامەزران

964+

ژووری هەواڵ

لە دهۆک نۆ کەس بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی دامەزران پارێزگاکە دامەزران و هەموویان بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان هەیە.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لیستی ناوی دامەزراوەکانی بڵاوکردووەتەوە کە پێکهاتوون لە سێ دەرچووی بەشی زانست، دەرچوویەکی بەشی موزیک، دوو دەرچووی بەشی ئینگلیزی و بیرکاری و سێ دەرچووی بەشەکانی ئایتی، هونەری شێوەکاری و زمانی کوردی.

ئەمڕۆ یەکشەممە 5.5.2024، ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە 964ـی راگەیاند ئەو بۆ کەسە بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن و موچەکانیان 500 هەزار دینار دەبێت.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، “هەر داواکارێک ئەنجامی کۆتایی لیستی راگەیەندراوی لا پەسەند نیە یان خۆی بە ماف خوراو دەزانێت دەتوانێت لە ماوەی یەک هەفتەدا تانە بەرز بکاتەوە بۆ بەشی یاسایی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی دهۆک”.

40 کارمەندی تەندروستی دامەزران

40 کارمەندی تەندروستی دامەزران