لە کوێ؟
40 کارمەندی تەندروستی دامەزران
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
دوای ئەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەزای بەردەڕەش کەلوپەل و ئامێری پزیشکی بۆ دابین کرا، ئێستا بە فەرمی 40 کارمەندی تەندروستی بە شێوازی گرێبەست دامەزران، کە پێشتر بۆ ماوەیەکی زۆر بە خۆبەخشی لە بنکەکانی تەندروستی قەزاکە دەوامیان کردووە.
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەردەڕەش لە 5.9.2021 بەردی بناغە بۆی دانرا، ماوەی پرۆژەکە 300 رۆژ بوو.
خدر ساڵح، بەڕێوەبەری تەندروستیی قەزای بەردەڕەش بە 964ی وت، دوای ئەوەی بینای نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەردەڕەش کۆتایی هات و کەلوپەل و ئامێری پزیشکی بۆ دابین کرا، ئێستا بە فەرمی 40 کارمەندی تەندروستی بە شێوازی گرێبەست بۆ ئێمە دامەزران، کە هەموویان ئەو کەسانەن چەندین ساڵە بە خۆبەخشی لە بنکە تەندروستییەکان دەوامیان دەکرد.
وتیشی، خۆبەخشەکان چەند کۆنتر و تەمەنی خۆبەخشییان زیاتر بێت، ئەوان لەپێشترن بۆ دامەزراندن و هەروەها کەسوکاری شەهیدانیش.
“ئەو کارمەندانە پسپۆرییەکانیان بریتین لە دەرمانسازی، تیشک، پەرستار، تاقیگە، سڕکردن، پێش دوو رۆژ ناویان گەڕاوەتەوە و دەوام دەکەن، هەروەها پێشبینی دەکەین لە دوو مانگی دیکە نەخۆشخانەکە بە روویی هاوڵاتیاندا بکرێتەوە، ئێستا کەلوپەل و ئامێرە پزیشکییەکان دادەنرێن و رێکدەخرێن، کە بە بڕی ملیارێک و 643 ملیۆن دیناری عێراقی دابین کراون”، خدر ساڵح وای وت.
964 دهزانێت، نەخۆشخانەکە لە چەند بەشێک پێکهاتووە، وەک سۆنار، تیشک و ژووی نەشتەرگەری، ئەمە دەبێتە یەکەمین نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە قەزای بەردەڕەش، هاوڵاتیانی سەنتەری قەزا و هەرسێ ناحیە کەڵەک، دارەتوو، رۆڤیا لەگەڵ گوندەکانی قەزایەکە سوودی لێوهردهگرن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
کۆمەڵێک ئامێری پزیشکی گرنگ بۆ نەخۆشخانەی خورماڵ دابینکرا