جەبار مەعروف

” کاری باشمان هەیە و تەلەڤزیۆنەکان وەریناگرن”

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

هونەرمەند جەبار مەعروف، ئەکتەری دیاری دراماکانی دەرهێنەری کۆچکردوو حسێن میسری، گلەیی لە دۆخی ئێستای بەرهەمهێنانی دراما هەیە و دەشڵێت، تەلەفزیۆنەکان وەریناگرن.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 جەبار مەعروف دەڵێت، “بە گشتی هونەرمەندان لە هەگبەیاندا کار و چالاکی باش هەیە، بەڵام پشتیوانی ناکرێن و تەلەڤزیۆنەکان وەریناگرن، ئەگینا ئەگەر ساڵی یەک بەرهەمیان هەبێت بێگومان ئێستا لەرووی دراماوە زۆر دەوڵەمەند دەبووین”.

جەبار مەعروف یەکێکە لە دامەزرێنەرانی تەلەڤزیۆنی خاک، دوا دراماش کە بەشداریی تێدا کرد، درامای چەرخ و فەلەک بوو لە تەک رێشان، تەلار هیرانی و کەریمۆک و چەند ئەکتەرێکی دیکە.

داڕشتنەوە: پەری ساڵح

"ئەگەر بە هونەر بژیت لە برسا دەمریت"