دایکی ئاریان

“ئەگەر بە هونەر بژیت لە برسا دەمریت”

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

دایکی ئاریان ناسراو بە کەسایەتی حەلاوی درامای گەردەلول، ئامادەیە بۆ وەرزی نوێی گەردەلول و دەشڵێت، ئەگەر بە هونەر بژیت لە برسا دەمریت.

لە دابەشکردنی خەڵاتەکانی چەپخانەی کارۆ پەیامنێری 964 دایکی ئاریان دەبینێت کە جلوبەری کوردی نەپۆشیوە، جیاواز لە هەموو دەرکەوتنەکانی تری، ئەمەش دەبێتە جێگای پرسیار و لە وەڵامدا دەڵێت “ئەگەر بەتەنیا بم ناتوانم جلی کوردی بپۆشم ،چونکە دەبێت کەسێک دەستم بگرێت دەنا دەکەوم”

دایکی ئاریان سەرەڕای تەمەن، ئامادەیە بۆ وەرزی نوێی گەردەلول بەشداری بکات و هەرچەندە دەڵێت، لە تەواوی هەموو ئەو درامایانەی بەشداری کردووە تەنیا دوو هەزار دۆلار قازانجی بووە.

داڕشتنەوەی : پەری ساڵح

"وازم لە کاری هونەری هێناوە"