شۆفێرەکە چی لێهاتووە؟

بارهه‌ڵگرێك له‌ رۆڤیا گڕی گرت و ئاگرێكی گه‌وره‌ی دروست كرد

964+
زەید کۆچەر-دهۆک

کەمێک پێش ئێستا لە رێگای سەرەکی ناحیەی رۆڤیا – دهۆک بارهەڵگرێک گڕی گرت و شۆفیرەکەی سووتا و گیانی لەدەست دا.

شۆفیری بارهەڵگرەکە خەڵکی ناحیەی کەلەکچییە و لە ناو بارهەڵگرەکەدا گیانی لەدەست دا.

فەواز سوبحی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ بە 964ـی وت، بارهەڵگره‌كه‌ لە رێگای سەرەکیی رۆڤیا نەوتی خامی بارکردبوو، کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و خۆی لە بەربەستەکانی سەر جادەکە داوە و وەرگەڕاوەته‌ سەرلا، دواتر گڕی گرتووە و شۆفیرەکە دەستبەجێ لە ناو بارهەڵگرەکەدا گیانی لەدەست داوە و لاشەکەی هەمووی سووتاوە.

وتیشی، تا ئێستا تەمەنی شۆفیرەکە نازانرێت، بەڵام خەڵکی ناحیەی کەلەکچییە و ئاگرەکەش کۆنترۆڵ کرا و لێکۆڵینه‌وه‌ش له‌ رووداوه‌كه‌ ئەنجام دەدرێت.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئەو بارهەڵگرەى لە دوکان کارەساتى نایەوە سوکانەکەى قوف...

ئەو بارهەڵگرەى لە دوکان کارەساتى نایەوە سوکانەکەى قوفڵ ببوو