مونیر دەچێتە تاران و شەریف دەچێتە چین
پاکستان دەیهەوێ هەرچۆنێک بێ رێ لە سەرهەڵدانەوەی جەنگ بگرێت
شۆڕش قادری
پاکستان دەیهەوێ هەرچۆنێک بێ رێ لە سەرهەڵدانەوەی جەنگ بگرێت، بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ عاسم مونیر دەچێتە تاران و هەفتەی داهاتووش شەهباز شەریف دەچێتە چین.
هەفتەیەکە موحسن نەقەوی وەزیری ناوخۆی پاکستان، پێیەکی لە تارانە و پێیەکی لە ئیسلام ئابادە، وادیارە هێشتا نەیتوانیوە کاربەدستانی ئێران قایل بکات بۆیە بڕیارە ئەمڕۆ عاسم مونیری سوپاسالاری پاکستان بچێتە تاران.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چینیش ئاشکرایکرد، لەسەر بانگهێشتی لی چیانگ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە هەفتەی داهاتوو شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان دەچێتە پەکین.
ئەم هەوڵانە پاکستان هەمووی بۆ ئەوەیە کە هەرچۆنێک بێ رێ لە سەرهەڵدانەوەی جەنگی ئێران بگرێت و وەک نێوەندگیرێک بەهێز مێژوو بۆ خۆیان تۆمار بکەن.