بەساڵاچوویەک لە وەسفی هاوسەرەکەیدا

“پیاوی وام هەر دەستناکەوێ، لە وێنەی نییە”

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

دایەخاتوونێک لە خانەی بەساڵاچووانی سلێمانی لە وەسفی هاوسەری کۆچکردووی دەڵێت، “هاوسەرەکەم باش بوو بۆم، پیاوی وام هەر دەستناکەوێ، لە وێنەی نییە”.

964 لە جەژنی قوربان خانەی بەساڵاچووانی بەسەرکردەوە، دایەخاتوونێک کە لەوێ بوو لەبارەی ژیانی خۆیەوە قسەی کرد و وتی: هاوسەری کۆچکردووم باش بوو بۆم هیچیم بیرناچێتەوە، کەسێک بوو لە وێنەی نەبوو، پیاوی وام هەر دەستناکەوێ.

ئەو خاتوونە بەساڵاچووە باسی لەوەکرد، بیری کەسە نزیکەکانی دەکات و دەمێکە ئەوانی نەبینیوە، دەشڵێت، حەزەکەم سەردانی کەسوکارم بکەم و بچمە دەرەوە.

پێداچوونەوە: هەژان هادی