زاوا قسمەتی نەهاتووە و بووکیش دەڵێت شوو ناکەم
بۆ رازاندنەوەی شاییە بەناوبانگەکەی بناویلە خۆیان کردووەتە بووک و زاوا
دیلان محەمەد – سلێمانی
لەناو ئاپۆڕای شاییە بەناوبانگەکەی گوندی بناویلە لە شارباژێر کچ و کوڕێک کە هاوڕێی یەکلترن کراونەتە بووک و زاوا، پەیامنێری 964 یس پرسیاری دڵی خۆیانی لێدەکات کە زاوا دەڵێت قسمەتم نەهاتووە و بووکەخانیش جارێ بڕیاری داوە شوو نەکات.
شاییەکەی بناویلە ئەمساڵ هەوت شەو و هەوت رۆژی خایاندووە، کیتوورێکی کۆنی ئەم گوندەی شارباژێڕە و وەکو باسیدەکەن جاران ئەو شاییە ئاوەدانتر بووە و خەڵکی رۆژهەڵاتیش هاتوون بۆ بەشداریکردن.
رەوند یوسف کە کارەکتەری “زاوا”ی بۆ ئەم بۆنەیە پێدراوە بە 964 ی وت، لەگەڵ بووکە خان هاوڕێی کۆنن و ئەمەی ئێستاشیان تەنیا بۆ زیاتر رازاندنەوەی بۆنەو شاییەکەیە.
نیان نەجمیش کە رۆڵی “بووک” دەگێڕیت بە 964 دەڵێت “ناکرێت لەگەڵ رەوەند بیر لە هاوسەرگیری راستەقینە بکەینەوە چونکە ئێمە هاوڕێین و بۆ ژیانی واقیعی خۆشم تاوەکو ئێستا بیرم لە هاوسەرگئیری نەکردووەتەوە”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن