ئەوەی روویداوە باسی دەکەین

هەواڵەکانی ئەم چەند رۆژەی رابردووتان پێ دەڵێین بە ستایڵەکەی خۆمان

964+

ژووری هەواڵ

هەواڵەکانی ئەم چەند رۆژەی رابردووتان پێ بڵێین، بە ستایڵەکەی خۆمان

قسە هەزارە دوانی بەکارە، ئەو دوو دانەیەش لێرە بەرکارە
لێمان شێواوە نە هاوینەو نە زستان.. تاوێ بارانە و تاوێ هەڵقرچان
زێڕ تا دێ دەفڕێ و ناگیرێتەوە.. فەرهاد بێ شیرین سەر دەنێتەوە
وەی لە حاڵی کارەبا دەست پرتە پرت.. کۆرمۆری هاتە سەر ئەویش وتی قرت
هەواڵی خۆشەو دوو دوو هات موچە.. ئەوەی ئەم مانگە نیەتی نوچە
بەنزین گران بوو دۆلار عەکسەکەی… دەڵێن موچە دێ، کەس نازانێ کەی
لە کەرکوک ئاگر لای خۆمان لافاو.. هەر ئێمە نەبووین دبەش کەوتە ژێر ئاو
باسی هەڵبژاردنیش هەر وا لە گۆڕێ.. باسەکە کۆنە بەس قەت ناگۆڕێ
ئەم دەڵێ دەبێ و ئەو دەڵێ نابێ… خوا تێکی نەداو وەزعەکە چاک بێ
جەژنی چی کەی وەستاوە کرێکار لە کار… نەگۆڕا وەزعی ئەمساڵیش وەک پار
ئەردۆگان لە هەولێر ئێران لە بەغدا.. دڵم باش ناڵێ خوا تێکی نەدا
کوتانە کوتان دژی سورێژە.. مێتا وەستاوەو گڵۆڵەی لێژە
کوردستان نییە تاجیکستانە.. ئیمۆجی ئاڵا، شای باسەکانە
شاجوانی ژینگە بۆ خۆمان دەرچوو.. ریال و بایرن هەریەکەیان دوو
دەرکەوت زەکەریا لەگەڵ سودانی.. بۆچی وا ونە؟ ئێستاش نەمزانی