حەوت رۆژ بە گەرمی نمایشیان کرد

پیانۆ لە هەولێر كۆتایی بە نمایشكردنی هات و ئەكتەرەكانی گەڕانەوە سلێمانی

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

شانۆیی پیانۆ دوای هەفتەیەك لە نمایشكردنی لە هۆڵی رۆشنبیری بەرێوبەرایەتی سینەما و شانۆ لە هەولێر ئەمرۆ كۆتایی پێهات و ئەكتەرەكان گەڕانەوە سلێمانی.

روبار خالید ئەكتەری سەرەكی بوو لە شانۆیی پیانۆ بۆ 964 وتی، ”پێشوازییەكی گەرممان لێكرا زۆر سوپاسی هەموو هونەر دۆستانی هەولێر دەكەین ئەمە دووەمین پرۆژەیی هونەرییە بیهێنینە هەولێر و پێشوازی گەرمی لێ بكرێت.

شانۆیی پیانۆ لە رۆژی 5.9.2026 لەشاری هەولێر دەستی بە نمایش كرد و لە رۆژی 12.9.2026 كۆتایی هات.

پێداچوونەوە: توانا نەقی