"چەند نانت دەوێ ببە و دوعایەکی بەخێر بکە"

نانەواخانەیەک رۆژانە سەعاتێک خزمەتی خەڵکی فەقیر و هەژار دەکات

میلاد جەلال – گەرمیان

نانەواخانەیەک لە کەلار سەعاتێکی تەرخان کردووە بۆ فەقیر و هەژاران، چەند نانت دەوێ لەو کاتەدا بچۆ نانی خۆت بەرە و دوعایەکی بەخێر بکە.

محەمەد عاسی نانەوایەکی دەستڕەنگینە و لە شوێنەکە ئیش دەکات، ئەو بە 964ـی وت، “خاوەنی نانەواخانەکە بڕیاریداوە رۆژانە لە کاتژمێر 10 بۆ 11ـی پێشنیوەڕۆ بێ بەرامبەر نان ببەخشین بەو کەسانەی ھەژارن و پارەیان پێ نییە”.

“ئێمە مەمنونی خەڵکین لەو ماوەیەی دانراوە بێن نان ببەن، ئەمە بۆ خەڵکی ھەژار دانراوە و بەپێی پێویستی ماڵەکە چەند نانیان بوێت دەتوانن بیبەن”، محەمەد عاسی وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو کاتەدا تا خەڵکی ھەژار وەستابێت، نان نافرۆشن و تەنیا خزمەتی ئەو کەسانە دەکەن کە دەستکورتن و توانای داراییان کەمە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری