داواکارییان هەیە

36 ساڵ تێپەڕی بەسەر ئەنفال و کیمیابارانکردنی گوندەکانی گۆپتەپە و عەسکەر

  964+

عەزیز گۆپتەپەیی

36 ساڵ تێپەری بەسەر کیمابارانی گوندی گۆپتەپە و هاوڵاتیانی ئەو گوندە و ناوچەکە ئەمڕۆ یادی ئەو کارەساتەیان کردەوە کە لە لایەن رژێمی بەعسەوە بەسەریان هێنرا.

گوندی گۆپتەپە و عەسکەر لە ساڵى 1988 بەر قۆناغى چوارى شاڵاوی ئەنفال کەوت و تێیدا ئەو دوو گوندە لە ڕۆژى 3.5.1988  بەچەکى کیمایی بۆردومانکران بەهۆیەوە زیاتر لە 100 هاوڵاتى شەهید بوون و لە هەمانکاتیشدا گۆپتەپە و عەسکەر خاوەنى 500 ئەنفالن.

تا ئیستاش بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی ئەو گوندانە چاوەڕێی رووفاتی کەسوکاریان دەکەن بۆیان بگەڕێندرێتەوە.

یەکێک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان بۆ 964 دەڵێت، وەک پێویست ئاوڕیان لێ نەدراوەتەوە و نە لە کەسوکاری قوربانییەکان نە لە خزمەتگوزاری ئەو گوندانە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ژمارەیەک گەنج تیمی وەزارەتێک دەبەنە گوندی گۆپتەپە

ژمارەیەک گەنج تیمی وەزارەتێک دەبەنە گوندی گۆپتەپە