دەگەڕێتەوە بۆ 166 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر

گیانەوەر بووە و بووە بە بەرد؛ لە گوندێکی رواندز دۆزرایەوە


ئاکام غەفور – سۆران

گیانەوەرێکى بەبەردبوو لە سنوورى رواندز دۆزرایەوە کە تەمەنى بۆ ئەوکاتە دەگەڕێتەوە کە کوردستان لە ژێر قوڵایى دەریاکاندا بووە و شوێنى ژیان نەبووە.

عەبدولوەهاب سلێمان، بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران، بە 964ـى وت،” شوێنەوارەکە ئاژەڵى ئامۆنایتى بە بەردبووە کە مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەى 166 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، ئەوکاتەى کوردستان و تەواوى دنیا شوێنى ژیان نەبووە و لەژێر قوڵایى دەریاکاندا بووە”.

وەک باسی دەکات، بەردەکە شێوەیەکی جوانی هەیە، هاوڵاتیان وەک سێلی نان و کفتەیەکی گەورە وەسفیان کردوە، بەڵام دواتر دەرکەوتوە کە شوێنەوارێکی گرینگە و یەکەمجارە شوێنەوارى ئاژەڵێکى بەبەردبوو بەو قەبارەیە بدۆزرێتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح