"رۆژنامەوانی دەخنکێت"

پەیامنێرانی بێسنوور لەبارەی ئازادیی رۆژنامەوانی: عێراق لە هێڵی سووردایە

964+

ژووری هەواڵ

پەیامنێرانی بێسنوور ریزبەندی ئازادیی رۆژنامەوانی بۆ ساڵی 2024 بڵاوکردەوە و دەڵێت، عێراق لە ناوچەى هێڵى سووردایە بۆ خراپى ئازادیى رۆژنامەوانى.

بەگوێرەی راپۆرتەکەی پەیامنێرانی بێسنوور، جگە لە عێراق، هەریەکە لە وڵاتەکانی یەمەن، سعودیە، ئێران، فەڵەستین و بەحرەین و میسر و ئیماراتیش لە ناوچەى هێڵى سووردان.

رێکخراوى پەیامنێرانی بێسنوور، دەڵێت لە سێ لەسەر چوارى وڵاتان رەوشى رۆژنامەوانى خراپە و نەرویج لەسەرووى ریزبەندى ئەو وڵاتانەوە دێت کە ئازادیی رۆژنامەوانییان تێدایە.

لەرووى ئازادیى رۆژنامەوانییەوە وڵاتی ئەریتریاش لە پلەى کۆتاییدایە و جێگەی کۆریای باکوورى گرتووەتەوە.

رێکخراوەکە دەشڵێت، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئیرادەی سیاسیی روونی نییە بۆ جێبەجێکردنی بنەماکانی پەیوەست بە پاراستنی رۆژنامەوانان و “رۆژنامەوانى لە ژێر قورسایی رژێمە پاوانخوازەکاندا دەخنکێت”.

خەڵاتی نێودەوڵەتیی ئازادی رۆژنامەوانی بە خانمێكی کورد...

خەڵاتی نێودەوڵەتیی ئازادی رۆژنامەوانی بە خانمێكی کورد بەخشرا