نیاز عەبدوڵا لەگەڵ كۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان. فۆتۆ: ئه‌كاونتی نیاز عه‌بدوڵا
لە نیویۆرک
خەڵاتی نێودەوڵەتیی ئازادی رۆژنامەوانی بە خانمێكی کورد بەخشرا
ژووری هه‌واڵ
لە شاری نیویۆرک له ئه‌مریكا لەلایەن كۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان CPJ، خەڵاتی نێودەوڵەتی ئازادیی رۆژنامەوانی، پێشكه‌ش به نیاز عه‌بدوڵای خانمه رۆژنامه‌وانی كورد كرا.
نیاز عەبدوڵا رۆژنامەوانێکی چالاک و دیارە و خه‌ڵكی شاری كه‌ركوكه.
نیاز لە بارەی خەڵاتەکەوە له ئه‌كاونتی خۆی له سۆشیال میدیا نووسیویه‌تی، ”سەختی و ئاڵنگارییەكانی بەردەم كاری رۆژنامەوانی هەرچەند زۆریش بن، دەكرێت وەربگێردڕێن بۆ ئازایەتی و بەردەوامی كاری زیاتر، بۆیە هەموو كۆڵنەدان و تێكۆشانێكی بەردەوام لە پێناو پاراستنی ئازادیی رۆژنامەوانی و بنەماكانی دیموكراسی، بەرهەمدار دەبێت و دەكرێت ببێتە هۆی دروستكردنی گۆڕانكاری”.
نیاز عه‌بدوڵا له چه‌ند میدیایه‌كی كوردستان كاری كردووه و ئێستاش بەردەوامە.
نیاز، كه وه‌ك چالاكوانی مه‌ده‌نییش كار ده‌كات، له ساڵی 2022 بووه براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه، به‌ڵام رۆژی 16ی ئه‌م مانگه له نیویۆرك خه‌ڵاته‌كه‌ی پێشكه‌ش كرا.