لەلایەن هێزەکانی عێراق

“لە کەرکوک بەرپرسێکی داعش دەستگیر کرا”

964+

ژووری هەواڵ

هێزە ئەمنیەکانى عێراق لە کەرکوک دەستگیر کردنی بەرپرسێکی داعشیان راگەیاند کە بەڕێوەبەری نوسینگەیەکی رێکخراوەکە بووە بۆ کاروبارى “دیل و شەهیدانی ویلایەتى عێراقى”.

دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق رایگەیاند، جگە لەو بەرپرسەی داعش، لە هەڵمەتێکی دیکەدا، چوار ئەندامی دیکەی داعشیان دەستگیرکردووە کە لە نەینەوا کاریان بۆ رێکخراوەکە کردووە.

ئەو چوار ئەندامەی داعش، لە کاتى لێکۆڵینەوە دانیان بەوەدا ناوە حەشارگەیەکى نھێنییان هەیە. چەک و تەقەمەنى و کەرەستەى دروستکردنى تەقەمەنییان تێدا دۆزیوەتەوە.

ئەو بەرپرسەى داعش کە لە کەرکوک دەستگیراوە، لە کاتى دەسەڵاتى رێکخراوەکە لە عێراق، بەرپرسى ئەو نوسینگەیە بووە و دواتر خۆى حەشارداوە.

دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق راشیگەیاندووە، بە فەرمانی دادوەر، 15 چەکدارى داعش-یان لە ئەنبار، کەرکوک و نەینەوا دەستگیرکردووە.

لە حەویجە فرۆکەی جەنگی بۆردومانی چەکدارانی داعشی کرد

لە حەویجە فرۆکەی جەنگی بۆردومانی چەکدارانی داعشی کرد