ئەمڕۆ لە بازاڕدا
دۆلارێک 175 هەزار تمەن تێپەڕاند
964+
فەرهاد حەسەن
بەپێی نرخی دراو لە بازاڕا داراییەکان نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی 175 هەاز تمەنی تێپەڕاندووە، کە بەراورد بە هەفتەی رابردوو نزیکەی 3٪ لە نرخی دۆلار بەرامبەر دراوی ئێران زیادبووە.
نرخەکە هی ئەمڕۆ یەکشەممەیە، کە 100 تمەن دابەزیوە و گەیشتە 176,300 تمەن، لەکاتێکدا دوێنێ 600 تمەن بەرزبووەوە و گەیشتبووە 176 هەزارو 400 تمەن.
بەرزترین نرخی دۆلار لە 24 کاتژمێری رابردوودا 177 هەزارو 300 تمەن بووە و نزمترین نرخیش بە 175 هەزار و 500 تمەن مامەڵەی پێوە کراوە.
ئێستای نرخی دۆلاریش بەراورد بە هەفتەی رابردوو 2.98% زیادبووە، بەڵام لە شەش مانگی رابردوودا زیادبوونەکان زۆر بەرچاوە بەوپێەی نزیکەی 41.21% ـی بەهای خۆی لەدەستداوە.