گەرووی هورمز - وێنە؛ ئەرشیف
سوپای پاسداران:
“لە شەو و رۆژی رابردوودا 33 کەشتی گەرووی هورمزیان تێپەڕاندووە”
شۆڕش قادری
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە شەو و رۆژی رابردوودا 33 کەشتی گەرووی هومزیان تێپەڕاندووە.
پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە شەو و رۆژی رابردوودا 33 کەشتی لە نەوتهەڵگر و کۆنتینەرهەڵگر و بازرگانیی بە هەماهەنگی هێزەکانیان گەرووی هورمزیان تێپەڕاندووە.
هاوکات میدیای ئێران دەڵێت، لە ئێستادا 240 کەشتی لە گەرووی هورمز لە چاوەڕوانیدا ماونەتەوە و چاوەڕێی وەرگرتنی مۆڵەت لە ئێران دەکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەو کاتەوەی کە گەرووی هورمز داخراوە، زۆربەی ئەو کەشتیانەی لە گەرووەکە تێپەڕیون، هی وڵاتانی چین و پاکستان و هیندستان و بەشێک لە وڵاتانی دەورووبەری کەنداو بوون.