لە کتێبێک چاپکراوە

نوسەرێکی کورد ژمارەیەک شانۆنامەی کوردی دەکاتە فەرەنسی

964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئینستیتیوتی فەرەنسی لە هەولێر، نوسەرێکی کورد دواین کاری خۆی بە ئامادەبوان ناساند، کە وەرگێڕانی شەش شانۆنامەی کوردییە بۆسەر زمانی فەرەنسی.

کتێبەکە لەشەش شانۆنامەی ژمارەیەک نووسەر و هونەرمەندی کورد پێکهاتوون، لەناویاندا شانۆنامەیەکی هونەرمەند ئەحمەد سالار هەیە.

د.شوان جەعفەر وەرگێڕی کتێبەکەیە بە 964ی راگەیاند، ئەمە دواین کاریەتی بەناوی (چیاکانی ئازادی)، لەرابردووش کۆمەڵێک وتاری کوردی وەگێڕاوەتە سەر زمانی فەرەنسی، ئەم هەوڵەی لەو پێناوەیە، خوێنەری فەرەنسی ئاگاداری چالاکییە هونەری و ئەدەبییەکانی کورد نین.

لەلای خۆیەوە هونەرمەندی ئەحمەدسالار بە964ی وت، “شانۆی مینا لە نووسینی منە، یەکێک لەو بەرهەمانەیە کاتی خۆی چەند جارێک نمایشم کردووە، باسی بەندکراوێکی سیاسی تاکەکەسی دەکات، کاتێک زانیم کراوتە فرەنسی سەد ئەوندە خۆشحاڵ بووم”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2.5.2024 لەئینستۆتی فرەنسی لەهەولێر نووسەر لەکۆڕێکدا باسی ئەم کارەی بۆ ئامادەبووان کرد.

ئەحمەد سالار

ئەحمەد سالار" بابەتی شانۆ گرنگترین و گرانترینە"