رۆبۆتەکەی هاتوچۆی سلێمانی شانازی بە نازناوەکەیەوە دەکات
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
شۆفێران سڵاوی گەرمی لێدەکەن و دڵیان نایەت رۆبۆتۆکەی سلێمانی بەجێبهێڵن و خۆشی دەڵێت؛ ئینسان دەبێت هەمیشە ئیشی جوان و پاک بکات.
ئاری کەمال، 14 ساڵە کارمەندێکی دڵسۆزی شەقامی تویمەلیکی سلێمانیە و جیاواز لە هەموو هاوپیشەکانی بەشێوەیەکی رێکوپێکتر و جدی تر کارەکەی دەکات و ناویانناوە مرورە رۆبۆتۆکەی سلێمانی و تایبەت بە 964 دەڵێت، ئەو نازناوە بۆ من سەربەرزی و شانازییە و راستە کارەکە قورس و بێزارکەرە، بەڵام ئینسان دەبیت ئیشی جوان و پاک بکات.
هەر کاتێک شۆفێران ئەم پۆلیسەی هاتوچۆ دەبینن پێی دەڵێن، حەزناکەین جێتبهێلێن و دەمانەوێت زیاتر بوەستین، ئەمەش بەهۆی شێوازی رێنماییەکانیەتی لەسەر شەقام.
دەربارەی پیاوان و خانمان لە شۆفێری کردن و پابەندبوونیان دەڵێت، پیاوان زیاتر پابەندی رێنماییەکانن.
پێداجوونەوە: پەری ساڵح