پێنج کەس بوون
دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی باندێکی ساختەکردنی شوێنەوارى راگەیاند
964+
وریا فەتاح
بەرێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوە دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەڕۆژی 3.8.2026 لەسنووری پارێزگای سلێمانی توانیان باندێکی پێنج کەسى ساختەکردنی سکەی مێژوویی و شوێنەوار دەستگیربکەن.
بەپێى راگەیەندراوى ئاسایش، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، دەرکەوت ئەم باندە سەرقاڵی دروستکردنی سکەی مێژوویی و کەلوپەلی شوێنەواربوون، ئامانجیان ساختەکردن و ساغکردنەوەی بووە لەناو هەرێمی کوردستان و دەرەوەی وڵات.
لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 24 لەیاسای شوێنەوار لااگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.