"نیەتێکی باش"

وەزیرى نەوتى عێراق: دوو لیژنە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دروستکراون

964+

ژووری هەواڵ

وەزیرى نەوتى عێراق رایگەیاند، دوو لیژنەیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دروستکردووە و نیەتێکی باش بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2.5.2024، حەیان عەبدولغەنی، وەزیرى نەوتى عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەنێو دوو لیژنەدا کە پێکیانهێناوە نوێنەرانى حکومەتى هەرێمی کوردستانیشى تێدایە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئەو دوو لیژنەیە کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدەن.

بە وتەی وەزیری نەوتی عێراق، کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ ئەو لیژنانە بۆ ئەوەیە کە چارەسەری ئەو جیاوازییە بکەن کە لە نرخى بەرهەمهێنان و هەناردەکردنى نەوت هەیە لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا.

رۆژی 25ـی ئاداری ساڵی رابردوو، دادگای ناوبژیوانی پاریس تورکیای ناچارکرد بە راگرتنی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 14%ـی کۆی هەناردەی عێراق پێکدێنێت.

حکومەتی هەرێم: داهاتی نانەوتی دەخەینە سەر هەژماری وەزا...

حکومەتی هەرێم: داهاتی نانەوتی دەخەینە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ