"هێشتا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە"
بەهۆی نەشارەزایی لە مەلەکردن گەنجێکی تەمەن 18 ساڵان لە گوڵاڵە خنکا
+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 18 ساڵان لەکاتی مەلەکردندا لە رووباری ئەڵوەند لە سنووری گوندی “سەید ئەحمەد” سەر بە قەزای گوڵاڵە خنکا تائێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
ئەسعەد حەمید، مەلەوانێکە بەدوای تەرمەکەدا دەگەڕێت، بە 964ـی وت، گەنجەکە بۆ بەسەربردنی کات و مەلەوانی چووەتە ناو ئاوەکە و مەلەوان نەبووە و دەستبەجێ ئاوەکە لەگەڵ خۆی بردوویەتی و خنکاوە و زیاتر لە کاتژمێرێکە بەدوای تەرمەکەی دەگەڕێین، بەڵام بەهۆی خوڕی و چاڵ و زەلکاوی ژێر ئاو و گۆڕانی بەردەوامی ئاستی ئاوەکە، تائێستا نەدۆزراوەتەوە
سەباح رەحیم، ئەفسەر لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی جەلەولا بۆ 964 وتی، “دوای ئاگادارکردنەوەمان، تیمەکانی فریاگوزاری و پۆلیسی رووبارەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بە هەماهەنگی لەگەڵ کەسوکاری گەنجەکە و دانیشتووانی گوندەکە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە بەزووترین کات.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر