"دەبێت باج بدەن و پابەندی یاساکانمان بن"
ئێران کارتی سوور بەڕووی خاوەن کێبڵەکانی ژێر ئاوی گەرووی هورمز بەرزدەکاتەوە
964+
فەرهاد حەسەن
ئێران کارتی سوور بەڕووی خاوەن کێبڵەکانی ئینتەرنێت لە گەرووی هورمز بەرزدەکاتەوە و وەکو ئەوەی باسی دەکات بە مافی خۆی دەزانێت ئەو کێبڵانەی بە ژێر گەروی هورمزدا تێدەپەڕن، دەبێت باج بدەن.
میدیاکانی ئێران لە زاری بەرپرسانیانەوە داوایان کردوە کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆژیا، لەوانەش گوگڵ، مێتا، مایکرۆسۆفت و ئەمازۆن، ناچار بکرێن پابەندی یاساکانی ئێران بن، باسیان لە پێدانی مافی تایبەتیش بە کۆمپانیا ئێرانییەکان کردوە بۆ چاککردنەوە و راگرتنی کێبڵەکان.
هەفتەی رابردوو ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای خاتەم ئەنبیا لە پلاتفۆرمی X نوسیبووی، کە تاران “رسومات بەسەر کێبڵەکانی ئینتەرنێتدا دەسەپێنێت”.